English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: دوو هۆکار هه‌یه لە پشت بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنان
2021-04-10 [03:35 AM]

ZNA ــ هەولێر


               وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، پابەندنەبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی و وەرنەگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، هۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانە لە عێراق.
 
هەیسەم عوبەیدی، سەرۆكی تیمی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "پابەندنەبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی و وەرنەگرتنی ڤاكسین، هۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانە بە كۆرۆنا. ئێستا هاووڵاتیان لە رۆژانی جەژن، لە پرسە و ئاهەنگەكاند بەكۆمەڵ كۆدەبنەوە، وەكو ئەوەی كۆرۆنا لە وڵات نەمابێت".
 
بەگوتەی عوبەیدی، هاووڵاتیان خەمساردن لە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا و هیچ چارەسەرێكی دیكەش نییە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبووان و دەڵێت: "وەزارەتی تەندروستی خزمەتگوزاریی چارەسەر و هۆشیاری پێشكێش دەكات، بەرپرسیاریەتی ئاسایشی تەندروستیش ئەركی هەموو وەزارەتەكانە".
 
ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە یەک ملیۆن تووشبوو نزیکدەبێتەوە. بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستیش لە 24 كاژێری رابردوودا 7 هەزار و 817 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 4 هەزار و 883 تووشبووش چاكبوونەتەوە، 34 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
 
ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆرەکانی سینۆفارمی چینی و ئەسترازێنیکای سوێدی-بەریتانی گەیشتووەتە عێراق و کوتان بە هەردوو ڤاکسینەکە دەستیپێکردووە، بەڵام هاووڵاتیان بە پەرۆش نین بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.
 
حەسەن خەڵاتی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا 225 هەزار ژەمە ڤاكسینی دیکە دەگاتە عێراق و بەشی هەرێمی كوردستانیشی لێدەدرێت. 
 
حەسەن خەڵاتی گوتی: "عێراق گرێبەستی كڕینی ڤاكسینی لەگەڵ كۆمپانیای سینۆفارمی چینی و فایزەری ئەمریكی هەیە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو 200 هەزار ژەمە ڤاكسینی سینۆفارمی چینی و  25 هەزار ژەمە ڤاكسینی فایزەر بگاتە عێراق".
 
سەبارەت بە وەرگرتنی پێكوتە لە لایەن هاووڵاتیانەوە، ئەو ئەندامەی لیژنەی تەندروستی و ژینگە دەڵێت، "تائێستا نزیكەی 120 هەزار کەس ڤاكسینیان وەرگرتووە. ئەم ژمارەیە لەئاست پێویستدا نییە، بەڵام ژمارەیەکی باشە".





ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad