English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی هەولێر: رۆژنامەڤانان وەکو گروپی مەترسیدار دەتوانن ڤاکسین وەربگرن
2021-04-10 [08:22 AM]

ZNA ــ هەولێر


Rudaw

تەندروستی هەولێر: رۆژنامەڤانان وەکو گروپی مەترسیدار دەتوانن ڤاکسین وەربگرن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش

هونەر رێبوار

زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم

تەندروستی- وێنە بڵند تاهیر- رووداو-- ڤاکسینی ئەسترازینیکا

- وێنە بڵند تاهیر- رووداو-- ڤاکسینی ئەسترازینیکا

A+A-


رووداو- هەولێر 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر وەکو بەشێک لە گروپی مەترسیدار کوتانی رۆژنامەڤانان دژی کۆرۆنا دەکاتە لەپێشینە و دەڵێت دەتوانن دەست بە تۆمارکردنی ناوەکانیان بکەن. 


د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دەڵێت ئێستا وەکو بەشێك لە گروپی مەترسیدار راگەیاندکاران دەتوانن ناویان لە سایتی فەرمی تۆمارکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا تۆماربکەن و سەردانی نزیکترین بنکەکانی کوتان بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین. 

بەگوێرەی گوتەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر راگەیاندکاران وەکو پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی، بەساڵاچووان، ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە و بەرگرییان لاوازە زۆرتر بەرکەوتنیان هەیە و لە مەترسیدان بۆ تووشبوون بە کۆرۆنا، بۆیە وەک بەشێك لە گروپی مەترسیدار کوتانیان بۆ دەکەن. 

هەرێمی کوردستان رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا بووەتەوە و ژمارەی تووشبووان و ئەوانەی بە ڤایرۆسەکە گیان لەدەستدەدەن روو لە هەڵکشانە، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە 24 کاژێری رابردوودا حەوت هەزار و 367 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 612 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای دهۆک بووە. 





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad