English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڵگەفیلمێک لەبارەی کانیێ وێست بە 30 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
2021-04-10 [11:29 AM]

ZNA – هەولێر


بەڵگەفیلمێک لەبارەی ژیانی راپەری ئەمریکی کانیێ وێست بە بڕی 30 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا.

ئەم بەرهەمە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە و تاوەکو ئێستا کار وێنەگرتنی بۆ کراوە و تیشک دەخاتە سەر 21 ساڵ لە ژیانی ئەو راپەرە.

ئەم بەرهەمە تیشک دەخاتە سەر چەند قۆناخێکی گرنگ لە ژیانی وێست، ئەویش دەستپێکردنی بە راپ لە شیکاغۆ، مردنی دایکی، کارکردنی لە بواری فاشن و خۆ بەربژێکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە 2020.

تاوەکو ئێستا ناوی فیلمەکە و وادەی بڵاوکردنەوەی بۆ هۆگرانی ئەو گۆرانیبێژە ئاشکرا نەکراون.

بەم دواییە سامانی ئەو گۆرانیبێژە ئاشکرا کرا کە 6 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە، هۆکاری سەرەکیی دەوڵەمەندبوونیشی لەرێگەی براندی Yeezyیە.





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad