English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووه‌وه‌
2021-04-10 [08:08 AM]

ZNA_ هەولێر


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢١/٤/١٠ له‌ به‌غدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ سەبارەت بە کۆی پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵات و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا و جەخت لەسەر گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور و جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی کرایه‌وه‌ کە بەمدواییە پەسەند کرا بە جۆرێک مافی هاووڵاتیانی عێراق بپارێزێت.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژە بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی کرایه‌وه‌ بە جۆرێک هاووڵاتیان نوێنەرانی خۆیان بە ئیرادەیەکی ئازاد هەڵبژێرن و متمانەیان بە ئەنجامەکەی پتەو بکات





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad