English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی دڵزاری شاعیر
2021-04-10 [08:49 AM]

ZNA- ھەولێر


بەبۆنەی کۆچی دوایی دڵزاری شاعیر، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی پێشکەش بە خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو، تەواوی رۆشنبیر، نووسەر و شاعیرانی کوردستان کرد و دووپاتیکردەوە، بەرھەمە نایابەکانی دڵزاری شاعیر ھەردەم لە یادی ئەدەبدۆست و رۆشنبیراندا دەمێننەوە.

دەقی پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی دڵزاری شاعیر:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی گەلەکەمان ئەحمەد دڵزارم پێگەییشت. دڵزاری شاعیر کەسایەتییەکی خاوەن بیروباوەڕ و نیشتیمانپەروەر بوو و، خزمەتێکی زۆری ئەدەب و شیعری کوردی کرد و بەرھەمە نایابەکانی ھەردەم لە یادی ئەدەبدۆست و رۆشنبیراندا دەمێننەوە.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و سەرجەم رۆشنبیر و نووسەر و شاعیرانی کوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

لە خودای مەزن داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو دڵزار بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

مسعود بارزانی

١٠ـی نیسانی ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad