English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت پارێزگاری ھەولێر سەردانی ئەو کارمەندەی شارەوانی کرد کە ئەمڕۆ ھێرشی کرایە سەر
2021-04-10 [09:33 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمشەو ٢٠٢١.٤.١٠، بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، بەیاوەری کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات و بەڕێوەبەری ئاسایشی خەبات، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژھەڵات سەردانی (ئازاد کانەبی قوربانی)، ئەو کارمەندەی شارەوانی کرد، کە ئەمڕۆ لەکاتی رێگریکردن لە ئەنجامدانی سەرپێچی لە قەزای خەبات لەلایەن چەند کەسێکی سەرپێچیکارەوە ھێرشی کرایە سەر و بەسەختی برینداریانکرد.

پارێزگاری ھەولێر لەسەردانەکەیدا، وێڕای گەیاندنی سڵاو و پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە دۆخی تەندروستیی ئەو کارمەندەی شارەوانی پرسی و ھیوای شیفا و زوو چاکبوونەوە و گەڕانەوەی بۆ سەر کارەکەی بۆ خواست.

پارێزگاری ھەولێر ئامادەیی ھەموو ھاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا و دڵنییای کردەوە، (٤) تاوانباری سەرەکی ئەوانەی ھێرشیانکردۆتە سەری دەستگیرکراون و دراونەتە دەست یاسا و لەڕێگەی دادگا سزای ئەو تاوانەیان وەردەگرن، کە بەرامبەر بە کارمەندێکی حکومەت لەکاتی ئەرکی فەرمیدا ئەنجامیانداوە.

جەختیشی کردەوە، ھەموو ئەوانەی لەکاتی ئەو رووداوە کەمتەرخەم بوونە رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگێرێتەبەر.





ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad