English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ئەوقاف ئەمڕۆ چاودێری بینینی مانگ دەكات
2021-04-11 [07:42 AM]

ZNA – هەولێر


ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوقاف چاودێریی بینی مانگ دەکات، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.

 

لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان هاتووە، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئێوارەی یەکشەممە 11-4-2021 "بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چاودێریی بینینی مانگ دەکەن".

 

وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیێنێت "بەپێی بەڵگە شەرعییەکان بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەین"، هەروەها جەختدەکاتەوە لەوەی کە "دوای راگەیاندنی بڕیاری فەرمی لیژنەی بینینی مانگ (بەپێی بەڵگە شەرعییەکان) ھیچ کەس ولایەنێک  بۆی نییە لێدوان لەم بارەیەوە بدات.

 





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad