English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی کۆرۆنای گۆڕاو ئێستا گەنجانی کردووەتە ئامانج؟
2021-04-11 [09:19 AM]

هەولێرــ ZNA


لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا، بەتایبەت بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو لە زۆربەی وڵاتان، پزیشکان تێبینی ئەوە دەکەن گەنجان زیاتر تووشی کۆرۆنای گۆڕاو دەبن بەراورد بە پێشووتر.

دکتۆر لیانا وێن، پزیشکێکی پسپۆڕی فریاکەوتن و پرۆفیسۆری سیاسەتی تەندروستییە لە زانکۆی واشنتن لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی CNN باس لە زیاتر تووشبوونی گەنجان بە کۆرۆنای گۆڕاو دەکات.

د. وێن دەڵێت، یەکێک هۆکارەکانی تووشبوونی گەنجان بە کۆرۆنای گۆڕاو ئەوەیە ئێستا لە زۆربەی وڵاتان لەپێشینە بۆ کەسانی بەتەمەنە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بۆیە کەسانی بەتەمەن بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسین زۆرتر پارێزراو و مردن لەنێویاندا کەمیکردووە بۆیە ئێستا لەبەرامبەردا لەنێو گەنجان کۆرۆنای گۆڕاو زیاتر بڵاوبووەتەوە.

پزیشکێکە ئەمریکییەکە روونیدەکاتەوە، ئەو جۆرەی کۆرۆنای گۆڕاو کە بە B.1.1.7 ناسراوە و لە بەریتانیا بۆ یەکەمجار سەریهەڵدا زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە و دەگوازرێتەوە و مەترسیدارترە واتە مەترسیی خەواندنی تووشبووەکان لە نەخۆشخانە زیاددەکات، گەنجانیش چالاکتر و زیاتر لە دەرەوەن و کاردەکەن و بەشداری چالاکی جۆراوجۆر دەکەن بۆیە زیاتر تووشدەبن.

لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەکانیش د. لیانا پێباشە دەرگای قوتابخانەکان بە رێکاری تەندروستییەوە بکرێنەوە و ئاماژە بەوەدەکات بەستنی ماسک و کردنەوەی پەنجەرە و دەرگاکان لە پۆلەکان بۆ ئەوەی هەواکۆڕگێ هەبێت و دووربوونی قوتابیانی لەیەک رێنمایی باشن بۆ کردنەوەی قوتابخانە.

سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەگەر گەنجان زیاتر ئێستا هەڵگری کۆرۆنای گۆڕاون نابێت لەپێشینە بن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، د. وێن دەڵێت، بێگومان دەبێت ئەوانیش ڤاکسین وەربگرن بەڵام لەپێشینە بۆ تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و ئەوانەن کە لە مەترسیدارن دواتر بۆ گەنجانیش گرنگە بۆ ئەوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کەمبکەینەوە.





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad