English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی: عێراقیەكان لەجیاتی هەموو ووڵاتانی جیهان شەڕی تیرۆریان كرد
2021-04-11 [08:36 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، ھێزەکانی سوپا، پۆلیس، حەشد، پێشمەرگە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی و دەزگای ھەواڵگریی بەشداربوون لە شەڕی دژبە تیرۆر و لەئێستاشدا، ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، راوێژکاریی و مەشق و راھێنان بە ھێزە ئەمنییەکان.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دوێنێ شەممە، مستەفا کازمی لە یەکەم کۆنگرەی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرة  گوتەیەکی پێشکەشکردووە و رایگەیاندووە کە ستایشی رۆڵی ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق دەکات لەشەڕی دژبە تیرۆریستانی داعش.

ئەو گوتیشی: تیرۆر بووەتە بەرەنگارییەکی جیھانیی و عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداری لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو بەرەنگارییەدا کردووە".

كازمی جەختیشی كردەوە: "عێراقییەکان یارمەتی ھەموو وڵاتانی جیھانیان داوە بۆ رزگاربوون لە تیرۆر و ئەو سەرکەوتنەش کە بەسەر تیرۆردا تۆمارکرا، لە کۆتاییدا سەرکەوتنی عێراق بوو".

"كازمی روونیشی كردەوە: "ھێزەکانی سوپا، پۆلیس، حەشد، پێشمەرگە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی و دەزگای ھەواڵگریی بەشدارییان لەشەڕی دژبە تیرۆر کردووە، بەڵام ھێزەکانی دژەتیرۆر رۆڵێکی گەورە و گرنگیان لە پاکسازی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشدا هەبووە".

 





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad