English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەكات ڤاكسین وەربگرن
2021-04-11 [11:50 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەكات ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن و  راشیده‌گه‌ێنێت: کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا.
 
ئەمڕۆ یەكشەممە 11 ى 4 ى 2021 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا، خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکە http://vac.health.digital.gov.krd/.
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدرێت بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad