English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانووستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا کێشەی قووڵی تێدەکەوێت
یەکێک لە بنکەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران
2021-04-11 [11:47 AM]

ZNA- هەولێر


دوای ئەوەی هفتەی رابردوو نوێنەرانی ئێران، رووسیا و چین و وڵاتانی ئەوروپایی بێ بەشداریی راستەوخۆی ئەمریکا کۆبوونەوە، ئێستا ئەگەری ئەنجامی ئەرێی دانووستانی ئەتۆمی کێشەی قووڵی تێکەوتووە.

دوای ئەم دانووستانانە، عه‌باس عه‌راقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و سه‌رۆكی شاندی ئێران لە گفتۆگۆی ئەم دواییەی ڤییه‌ننا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا ته‌نیا شه‌ش هه‌فته‌ی له‌به‌رده‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ١٥٠٠ جۆرە سزای سەپێنراو لەسەر ئێران بە یەکەوە هەڵبگرێت.

 لە لایەکی دیکەوە فەرەنسا کە لایەنێکی ئەم گفتوگۆیانەیە، رایگەیاندووە، ئەگەر ئێران لەسەر ئەم داوایەی بەردەوام بێت، دانووستانەکان زۆر ئاستەم‌تر دەبن و رەنگە هەر بە یەکجاریش تووشی شکست بن.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad