English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ندروستی جیهانی پشتڕاستی كوتانه‌كان ده‌كاته‌وه‌، داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات كوتان وه‌ربگرن
2021-04-11 [12:01 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی یۆنامی له‌ عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەلامەتی و کاریگەری کوتانەکانی پەتای کۆڤید-١٩ پشتڕاست دەکاتەوە و داوا لەهاوڵاتییان دەکات کە خۆیان تۆماربکەن و کووتان وەربگرن بۆ لەناوبردنی ئەم پەتایە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەعێڕاق ئەو پڕوپاگەندە بێبنەمایە ڕەتدەکاتەوە کە بەم دواییانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە نافەرمییەکان بڵاوبووەتەوە بۆ کەمکردنەوەی متمانەی هاووڵاتییان سەبارەت بە سەلامەتی و کاریگەریی کووتانەکانی کۆڤید-١٩.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت کە هیچ کەناڵێکی نافەرمی بەکارناهێنێت بۆ  بڵاوکردنەوەی زانیاریی سەبارەت بە بابەتە تەندروستییەکان و لەگەڵیشیان دا خۆپاراستن لە پەتای کۆڤید-١٩ و پێوەرەکانی کووتانەکان.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دووبارە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کووتانەکانی پەتای کۆڤید-١٩ خاڵی وەرچەرخانن لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە جیهانییە. و سوودەکانی ئەم کووتانانە زۆر زیاترن لە کاریگەرییە لاوەکییە دەگمەنەکان. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لەهاوڵاتییان دەکات کە خۆیان تۆماربکەن و کووتانەکان وەربگرن بەزووترین کات. تەنها کاتێک دەتوانین ئەم پەتایە بوەستێنین، کە زۆرینەی خەڵکی عێڕاق کووتانەکانی وەرگرتبێت.

ئەم بەرزبوونەوە مەترسیدارەی بەم دواییانە لە ژمارەی حاڵەتەکانی کۆڤید-١٩ لەعێراق، جێگای سەرنج و دڵەراوکێیە، بەڵام ئەم پەتایە کۆنترۆڵدەکرێت لەڕێگەی جێبەجێکردنێکی تووندی پێوەرە خۆپارێزییەکان و سەرکەوتنی هەڵمەتی کووتان کە وەزارەتی تەندروستی پێی هەڵدەستێت بەهەماهەنگیی تەواو لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و هاوبەشەکانی دیکە.

 

 





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad