English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حوسییەکان له‌به‌ره‌یه‌ك شكستیان هێنا و لە دوو بەرەوە پێشڕەویان كردوه‌
2021-04-11 [01:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەپێی لێدوانی دوو گەورە سەرکردەی سه‌ربازی، شەڕەکان لە نزیک شاری مەئره‌بی ستراتیژییەوە ڕوویانداوە، ئەم شەڕانەش هاوکاتی هێرشی بەرفراوانی حوسییەکان بۆ سەر دوا پێگەکانی حکومەتی وڵاتەکە لە باکوری یەمەن بووە.

ئەو دوو سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌ی هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن بە ئاژانسەکانی هەواڵیان ڕاگەیاندووە، شەڕی قورس لە سێ بەرەوە هەبووە و سەرهەڵداوان توانیویانە لە دوو ئاڕاستەوە پێشڕەوی بکەن بەڵام لە ناوچەی "جەبەل موراد"ەوە شکستیان هێناوە.

یەکێک لەو دوو سەرکردە سه‌ربازیه‌ وتی، "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە، 12 چەکی قورسی وەک تانک و تۆپی حوسییەکانیان تێکشکاندووە."

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم 70 سەرباز و چەکداری سەرهەڵداوان لە یەمەن کوژراون.

زیاتر لە ساڵ و نیوێکە، حوسییەکان کە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن، لە هەوڵدان تا دەستبگرن بەسەر شاری مەئربدا. شاری مەئرب لە ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە نەوتی وڵاتەکەدایە و وە ئەگەر بێتوو حوسییەکان دەستبگرن بەسەر ئەو شارەدا ئەوا یانی کۆنترۆڵی تەواوەتی باکوری وڵاتەکە دەکەن.

حوسییەکان دەیانەوێت دەست بەسەر ئەو شارەدا بگرن بەر لەوەی بچنە هیچ وتووێژێکەوە لەگەڵ حکومەتی یەمەندا، هاوکاتی فشارەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک بایدن بۆ چارەسەرییەکی سیاسیانەی قەیرانی یەمەن.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ئاماژەی پێکردووە "شەڕی مەئرەب دەبێتە مەترسی بۆسەر یەک ملیۆن ئاوارەی ناوخۆی وڵاتەکە و هەڕەشەشە لە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی دەدرێن" هاوکاتی هەروادێ و زیاتر بوونی ئەو هاوڕاییەی لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی لە مێژینەی یەمەن.

 

voa





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad