English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە دھۆک کەسێک لەسەر درۆکردن لەگەڵ پۆلیس دەستگیر کرا
2021-04-11 [05:24 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، کە کەسێکیان بە تۆمەتی درۆکردن لەگەڵ پۆلیس، بەپێی مادەی ٢٤٣ دەستگیر کردووە.

ھێمن سلێمان وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ماوەیەک پێش ئێستا گەنجێک لە رێی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە وێنە و ناوی خۆی بۆ ماڵپەڕێک ناردبوو و وای دیار کردبوو کە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە، تەنانەت وێنەی خۆیشی لەگەڵ نووسینەکە داناوە، مەبەستی ئەوە بووە کەسێک بزانێ ئەو خۆی کوشتووە.

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک گووتی: دوای ئەمە، ئەو کەسە ھەر خۆی پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و دەڵێ فلان کەس کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە، کاتێک پۆلیس دەچنە شوێنی دیاریکراو، بۆیان دەردەکەوێ ھیچ رووداوێکی خۆکوشتن رووی نەداوە و درۆی کردووە، لەسەر ئەم درۆ و چەواشەکارییە، بەپێی مادەی ٢٤٣ی یاسای سزادان، دۆسیە بۆ ئەو کەسە کراوەتەوە.

ھەروەھا ھێمن سلێمان وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو گەنجە لەسەر ئەم ھەڵسوکەوت و درۆکردنە زۆر پەشیمانە، بەڵام پەشیمانی دادی نادا و لەسەر ئەم ھەڵەیە بەپێی یاسا دەدرێتە دادگا و سزا دەدرێ، بۆ ئەوەی ھیچ کەسی دیکە چاو لە ئەو نەکەن.


رێباز یونس

 

No description available.





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad