English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەریتانیا ئاسانكاری لەڕێكارەكاندا دەكرێت ژیان بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت
2021-04-12 [07:15 AM]

ZNA – هەولێر


بەریتانیا لە ئەمڕۆ دووشەممەوە ئاسانكاری لە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا دەكات ، دووکان و چێشتخانە و سەرتاشخانە و ئارایشتگا و سەنتەرەکانی لەشڕێکی دەکرێنەوە.

بۆ یەکەم جار کۆرۆنای گۆڕاو لەبەریتانیا تۆمارکرا، بەریتانیا نزیکەی سێ مانگ رێکاری تووندی پەیرەو كرد، بەمەش شەپۆلی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی هێواشکردەوە.

سووککردنی رێکارەکان هەواڵێکی خۆشە بۆ دووکاندار و ئەو شوێنانەی چەندین مانگە کۆرۆنا زیانی گەورەی لێداون.

ئەو رێکارە تووندەی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پەیڕەوی کرد، گۆڕانکاریی بەسەر شێوازی کارکردنیشدا هێنا، چونكە کارمەندان لە ماڵەوە بەشێوازی ئۆنلاین کارەکانیان دەکرد، بەڵام دوای ئاسانکردنی رێوشوێنەکانی هاتووچۆ، کۆمپانیا بەریتانییەکان بڕیاریانداوە مۆدێلێکی نوێی کارکردن پەیڕەو بکەن کە تێکەڵەیەکە لە کاری ئۆنلاین و ئامادەبوون لە شوێنی کار.

 





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad