English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میدیای ئەمەریكا: ئیسرائیل هێرشەكەی سەر بنكەی ئەتۆمی نەتەنزی ئێرانی ئەنجامداوە
وێنەی بنكەی ئەتۆمی نەتەنز
2021-04-12 [07:28 AM]

ZNA – هەولێر


سەرچاوەیەکی میدیایی ئەمریکی ئاشکرایکرد، هێرشەکەی سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنزی ئێران ئیسرائیل ئەنجامی داوە و زیانێکی گەورەی بە بنکەکە گەیاندووە.

چەند بەرپرسێکی هەواڵگریی ئەمریکا و ئیسرائیل کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ئاشكرایان كرد، ئیسرائیل هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنز ئێرانی ئەنجام داوە و زیانێكی زۆری پێگەیاندووە.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، هێرشەکە بووەهۆی تەقینەوەیەکی نێو بنکەکە کە سیستەمی ناوخۆیی بنکەکەی بەتەواوەتی وێرانکردووە کە بەرپرسە لە دابینکردنی وزە بە ئامێرەکانی سەنتەرفیوج کە لەژێر زەوی بنکەی نەتەنزدا جێگیرکراون.

ئەو بەرپرسە هەواڵگرییانە ئاشکراشیانکرد، هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنز هێندە زیانەکەی گەورە بووە کە ئێران لانیکەم پێویستی بە 9 مانگە تاوەکو بتوانێت چاکی بکاتەوە بە جۆرێك کە دەست بە کارەکانی بکات.

لەلایەکی دیکەوە عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، بە مافی خۆیان دەزانن تۆڵەی "هێرشەکە" بکەنەوە، ساڵحی،  داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەکات "رووبەڕووی هەوڵە تیرۆریستییەکان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکان ببنەوە."

 





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad