English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاروانی دووەمی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی گەیشتە عێراق
2021-04-12 [10:17 AM]

ZNA ــ هەولێر


کاروانی دووەمی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی گەیشتە عێراق

14 کاژێر له‌مه‌وپێش

نەهرۆ محەممەد

زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم

تەندروستیکوتان بە ڤاکسین لە عێراق. وێنە: AFP

کوتان بە ڤاکسین لە عێراق. وێنە: AFP

نیشانەکردن ڤاکسینی دژەکۆرۆنا سینۆفارم

A+A-

 

رووداو دیجیتاڵ 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانی دووەمی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی گەیشتە بەغدا.

 

لە راگەیێندراوێکدا د. حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "ئەمڕۆ کاروانی دووەمی ژەمە ڤاکسینی سینۆفارمی چینی گەیشت کە 200 هەزار ژەمەکە ڤاکسینە؛ چین وەک پشتوانییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا داویەتییە عێراق" . 

 

وەزیری تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پلانێکی ورد دانراوە بۆئەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە سەرجەم پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان و گوتیشی، ڤاکسینەکە بۆ هەموو هاووڵاتیانی عێراق بەردەستە.

 

یەکەم ڤاکسین کە گەیشتە  عێراق، سینۆفارمی چینی بوو کاتێک وەک یەکەم کاروان  50 هەزار ژەمە ڤاکسین گەیشت. هەر ئەمڕۆش وەک کاروانی یەکەم 50 هەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق.

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، کوتان کورتترین رێگەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتاکە و ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆسەی پێدانی ڤاکسین زۆر باش بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستا 141 هەزار و 59 کەس لە عێراق ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتووە".

 

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستا 924 هەزار و 946 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 814 هەزار و 583 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، 95 هەزار و 380 تووشبووی کۆرۆناش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 436 لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان، 14 هەزار و 713 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad