English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
FDA دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر بۆ منداڵان
2021-04-12 [12:21 PM]

ZNA ــ هەولێر


دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بەدواداچوون بۆ ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر دەکات بۆ ئەوەی لە منداڵانی تەمەن 12-15 ساڵانیش بەکاربهێندرێت.

دوای ئەوەی کۆمپانیاکە رایگەیاند، پێکوتەکەیان لەسەر منداڵان تاقیکردووەتەوە و ئەنجامەکانیش دەریانخست ڤاکسینەکە کاریگەر و سەلامەتە، کۆمپانیاکە داوای لە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی کردووە بۆ ئەوەی ڤاکسینەکەیان لە منداڵاندا پەسندبکات.

جانێت وودکۆک، بەرپرسی جێبەجێکاری دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی دەڵێت، ئێمە دەستمان بە پێداچوونەوەکان کردووە لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر بۆ منداڵانی تەمەن 12-15 ساڵ، هەرچەندە نازانین کە کەی ئەنجامەکان دەردەچن بەڵام هەوڵدەدەین بە زووترین کات بەدواداچوون و لێکۆلینەوە زانستییەکانمان تەواو بکەین.

کۆمپانیای فایزەر بڵاویکردووەتەوە ئەنجامەکانی قۆناخی سێیەمی ڤاکسینەکەیان لەسەر منداڵانی تەمەن 12-15 ساڵ دەریخستووە ڤاکسینەکە ٪100 کاریگەرە و هانی سیستەمی بەرگری جەستەی منداڵەکانی داوە.





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad