English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕێك هاوكاری بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق پێشكه‌ش ده‌كات
2021-04-12 [12:30 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی یۆنامی له‌ عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، راگه‌یاند، بۆ پشتگیریکردنی هاوکاریی هەڵبژاردن لە عێراقدا، نەتەوە یەکگرتووەکان واژووی رێککەوتنێکی دارایی دابینکردن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەکات.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسخۆشی لە هاوکاریی یەکییەتی ئەوروپا بە بڕی ٥،٥١ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ پڕۆژەیەک کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات بۆ پەرەدان بە توانای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

ئەو هاوکارییە هەروەها دەبێتە مایەی دامەزراندنی راوێژکارانی هەڵبژاردنی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەو پێیەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئێستا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی نیشتمانیی ئەمساڵ.

لەمبارەوە، باڵیۆزی یەکییەتی ئەوروپا، مارتین هووس، وتی "بەشداریی زۆری دەنگدەران لە هەڵبژاردنەكاندا بەردی بناغەی پەرلەمان و حکومەتە کە ئەوانیش نوێنەرایەتی هەموو عیراق دەکەن.

یەکییەتی ئەوروپا هیوادارە لە رێگەی هاوکاریکردنی ڕێکخراوەکانی هەڵبژاردنەوە بتوانێت متمانە لەنێوان عێراقییەکان دروست بکات لەسەر هەڵبژاردنەکان و هەروەها هاوکاریی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و بێگەرد و گشتگیر کە شایستەی متمانەیان بێت. "

  وێڕای هاوکاریی یەکییەتی ئەوروپا بۆ پڕۆژەی هەڵبژاردنی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەر یەکە لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و فەڕەنساش تەرخانی داراییان بۆ ئەم مەبەستە دابین کردووە بەمە  تێکڕای بڕی تەرخانکراوی یەکییەتی ئەوروپا و وڵاتە ئەندامەکانی دەگاتە ١٨،٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

لە ٨ی نیسان، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لە بری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق(یونامی)  رێککەوتنەکەی لەگەڵ یەکییەتی ئەوروپا واژۆ کرد سەبارەت بە دابینکردنی دارایی و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە. لای خۆشیەوە، یونامی  دەسخۆشی لەم هاوکارییە داراییە دەکات کە دەبێتە مايەی بەهێزکردنی توانای عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد و واڵا لە عێراقدا.

 





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad