English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، بارەگای نوێی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران و بەشی تۆمار کرایەوە
2021-04-12 [12:37 PM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە 2021.4.12 بەئاماده‌بوونى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان و ئومێدخۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، بارەگای نوێی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران و بەشی تۆمار كرایه‌وه‌.

لەڕێورەسمەکەدا، کەهەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و قائیمقامی قەزاکانی (سۆران، مێرگەسۆر،  ڕەواندز، چۆمان) ئامادەیی بوون، وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، سەردانی یەکەیەکە هۆبە و بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراویان کردوو و لەنزیکەوە لەچۆنیەتی ڕێرەوی رایکردن و جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان کۆڵییەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگەی دەست خۆشییە بۆ هەموو ئەو لایەنانەی کە ماندووبوون بە کردنەوەی، بە تەئکید ئێمەش پشتیوان و هاوکار دەبین بۆ ئەوەی بەسەرکەوتووی کارەکانی خۆی ئەنجامبدات.

کردنەوەی بارەگای نوێی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و تۆماری سۆران، ئاسانكارییه‌كى زۆر بۆ دانیشتوانى سنوورى قەزاکانی (سۆران، مێرگەسۆر، ڕەواندز، چۆمان) ده‌كات و هاوڵاتییانی ئەو دەڤەرە بۆ دەرکردنی مۆڵەت و بەناوکردن و نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێى سوودمه‌ند ده‌بن و چیتر بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان ڕوو له‌ شاری هه‌ولێر ناكه‌ن کە پێشوتر ناچاردەبوون ڕێگایەکی دوور ببڕن تا بگەنە هەولێر و مەمەڵەکانیان ڕایی بکەن.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad