English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنه‌یی....له‌ به‌غدا بازرگانانی ماده‌ هۆشبه‌ر ده‌ستگیرده‌كرێن
2021-04-12 [01:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی عێراقی توانیان چوار كه‌س له‌ به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ بازرگانیان به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وته‌ بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان لیوا یه‌حیا ره‌سول له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه‌، هێزێكی لیوای دوو له‌ فرقه‌ی یه‌كی پۆلیسی فیدرالی به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵی هه‌واڵگری توانیان چوار كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی زانیاریان له‌سه‌ر كۆكرایه‌وه‌ كه‌ گومانی ئه‌وه‌یان لێكرا له‌ ناوچه‌ی مه‌عسكه‌ر له‌ به‌غدا ماده‌ی كریستالی هۆشبه‌ریان پێبووه‌، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ پرۆسه‌یه‌كدا ده‌ستگیر كران.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی نیمچه‌ رۆژانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕی كه‌م و زۆری جۆره جیاجیا‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گرن.





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad