English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایدن كه‌مترین ژماره‌ی په‌نابه‌ر بۆ وڵاته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت
2021-04-12 [01:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنه‌ی رزگاركردنی نێوده‌وڵه‌تیی (IRC) رایگه‌یاند كه‌ هه‌رچه‌ند سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن زوو زوو ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ گرتووه‌ له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیاده‌كردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ مێژووی نوێی ئه‌مریكا ئه‌و سه‌رۆكه‌ بێت کە كه‌مترین په‌نابه‌ر قبوڵ ده‌كات.

لیژنه‌ی رزگاركردنی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ راپۆرتێكدا تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بایدن له‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، هیوای لای كۆچبه‌ران دروست كرد و دوای ده‌ستبه‌كاربوونیشی سیاسه‌تی نوێی خۆی خسته‌ روو، به‌ڵام وێڕای ئه‌مه‌یش ناوبراو هێشتا هیچ یه‌ك له‌ بڕیارنامه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی واژوو نه‌كردووه‌.

به‌هۆی واژوونه‌كردنی بڕیارنامه‌ی نوێیشه‌وه‌ هێشتا كۆتای په‌نابه‌ری ١٥ هه‌زار كه‌سی سه‌رده‌می ئیداره‌ی تره‌مپ به‌رده‌وامه‌ و ئه‌م كۆتایه‌ش نزمترین ئاستی كۆتاییه‌ له‌ مێژووی ئه‌مریكادا. له‌ راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ جۆ بایدن زوو زوو ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ گرتووه‌ له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیاده‌كردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ مێژووی نوێی ئه‌مریكا ئه‌م سه‌رۆكه‌ بێت كه‌مترین په‌نابه‌ر قبوڵ ده‌كات.​​​​​​​

 

AA





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad