English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە بەرزایی حەوت مەترییەوە کەوتە خوارەوە
بێهرووز کەمالوەندی، گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران
2021-04-12 [03:01 AM]

​ZNA – هەولێر


گوته‌بێژی رێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، رۆژی یەکشەممە کاتی بەسەرکردنەوەی دامەزراوی ئەتۆمیی نەتەنز لە باشووری تاران دووچاری رووداوێک بووە و لەبەرزایی 7 مەترییەوە کەوتووەتەخوارەوە و برینداربووە.

کەمالوەندی ئێستا بەهۆی برینی قاچ و سەری لە نەخۆشخانەیەکی تاران چارەسەر دەکرێت.

كه‌مالوه‌ندی، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت لەکاتی بەسەرکردنەوەکەدا ئەلەمنیۆمێکی زۆر هەبوو کە دەرچەیەکی داپۆشیبوو، رێگایەک بوو بۆ خوارەوە و بەرزاییەکەشی نزیکەی 7 مەتربوو، کاتێک قاچم لەسەر ئەلەمنیۆمەکە دانا کەوتمە خوارەوە.

رێکخراویی وزەی ئەتۆمیی ئێران رۆژی یەکشەممە ١١ی نیسان رایگەیاند، دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز کراوەتە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی ئیسرائیلیان تۆمەتبارکرد.

 





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad