English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌شت گەورە به‌رپرسی ئاسایشی ئێران سزا دەدرێن
2021-04-12 [04:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019ەوە لە ئێراندا، یەکێتی ئەوروپا ناوی هه‌شت به‌رپرسی دیكه‌ی ئاسایشی ئێرانی ده‌خاته‌ ناو لیستی ڕەشی سزادراوەکان.

لەو ناوە نوێیانەی زێدکراونەتە سەر ئەو لیستە ڕەشە، سەرکردەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و 3 گەورە کاربەدەستی تری ئاساییشی ئێرانی تیادان.

ئەوانەی ئەم سزایانەی یەکیتی ئەوروپا دەیانگرێتەوە، سامانەکانیان سڕ دەکرێن و هەروەها ڤیزای هیچ وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپایان پێنادرێت. بڕیاری سزادانەکانیش دەستبەجێ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی یەکێتی ئەوروپادا.

ئەم بڕیارەش هاوکاتە لەگەڵ ساتەوەختێکی هەستیاردا کە برۆکسل ناوبژی هەوڵەکان دەکات بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکی زلهێزەکانی جیهان لەگەڵ ئێراندا.

 

voa





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad