English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی کۆشکی سپی: ئێمە هیچ دەستێکمان لە رووداوی "نەتەنز"ی ئێراندا نەبووە
2021-04-12 [07:21 AM]

​ZNA – هەولێر


گوتەبێژی کۆشکی سپی رۆژی دووشەممە ١٣ی نیسان رایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ دەستێکی لە گەڵ رووداوی بڕانی کارەبای بنکەی ئەتۆمیی نەتەنزی ئێران نەبووە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زمان "جین ساکی" وێرای راگەیاندنی ئەم هەواڵە، لەبارەی ئەوەی کە ئێران دەڵێت ئیسرائیل هیرشی کردووەتە سەر بنکە ئەتۆمیەکەیان، لە دەربڕینی بۆچوون خۆی بوارد.

گوتەبێژی کۆشکی سپی سەبارەت بەم رووداوە گوتی:" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هیچ شیوەیەک دەستی لەم بابەتەدا نەبووە."

رۆژی یەکشەممە ١١ی نیسان رووداوێک لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز بووە هۆی بڕانی کارەبای بنکەکە و رۆژنامەی نیویۆرک‌تایمزیش نووسیویەتی رووداوەکە تەقینەوەیەکی گەورە بووە کە تۆڕی کارەبای ئەم بنکەیەی بە تەواوی لە کار خستووە.

بەرپرسانی ئەمریکایی و ئیسرائیلی دەڵێن چاک‌کردنەوەی ئەم بنکە ئەتۆمییە، لانیکەم ٩ مانگ کاتی پێویستە.   





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad