English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ئه‌مشه‌و یاری لۆتكه‌ و ئاگرین به‌ڕێوه‌ده‌چێت
2021-04-13 [07:29 AM]

ZNA - ھەولێر


 

ئه‌مشه‌و له‌ یاریه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی پاریس سانجێرمان میوانداری بارین میۆنشنی زامدار و دوڕاو ده‌كات.

 

ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 به‌ كاتی هه‌ولێر، له‌ یاری لۆتكه‌ و ئاگریندا پاریسی براوه‌ میوانداری یانه‌ی بایرن ده‌كات، له‌ یاری ڕابردوو یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ به‌ ڕابه‌رایه‌تی  پۆچیتنیۆ به‌ ئه‌نجامی 3 به‌ 2 شكستیان به‌ یانه‌ باڤاریه‌كه‌ هێنا.

 بۆیه‌ ئه‌ركی خاوه‌ن یاریگا ئاسانتره‌ بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی داهاتوو به‌ڵام به‌ مه‌رجی پاراستنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی یاخود هیچ نه‌بێت به‌ به‌رامبه‌ربوون یاریه‌كه‌ ڕاگرێت.

 

هه‌رچی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوویه‌، سه‌ره‌ڕای شكستی یاری ڕابردوو له‌ نێو یاریگاكه‌ی و به‌بێ گۆڵكاری خوله‌كه‌ و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی (لیڤاندۆڤسكی) یاری ده‌كات، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یێك ئاماده‌نییه‌ خۆی به‌ ئاسانی ڕاده‌ست بكات و تا كۆتا خوله‌ك وه‌ك جه‌نگاوه‌ر ده‌جه‌نگن.

 

پاریس سانجێرمان و بایرن میۆنشن پێشتر 11 یارییان لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەرامبەر یەکدی کردووە، یانە فەرەنسییەکە خاوەنی 6 بردنەوەیە و بایرن میونشن 5 یاریی بردووەتەوە، هیچ یارییەکی نێوان ئەو دوو یانەیە بەیەکسانبوون کۆتایی نەهاتووە.

 





ئەم هەواڵە 709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad