English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی عێراق: ئەو فەرمانبەرانەی ڤاكسین وەرناگرن نابێت دەوام بكەن
2021-04-13 [09:21 AM]

​ZNA – هەولێر


لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق بڕیاری دا، ئەو فەرمانبەر و هاووڵاتیانەی ڤاكسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، رێگەیان پێنەدرێت دەوام بكەن و سەردانی وەزارەت و فەرمانگە حكومییەكان بكەن.

رۆژی دووشەمە 12/4/2021،  لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوەو بڕیاردرا ئەو هاووڵاتیانەی كارتی وەرگرتنی ڤاكسینیان نییە رێگەیان پێنەدرێت سەردانی ئەو فەرمانگە حكومیانە بكەن كە زۆر قەرەباڵغن و رۆژانە خەڵكێكی زۆر بۆ راییكردنی كارەكانیان سەردانیان دەكەن، لەوانە، فەرمانگەی خانەنشینی، بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ، پاسپۆرت، رەگەزنامەو ناسنامەی باری شارستانی و فەرمانگە قەرەباڵغەكانی دیكە

بەپێی راگەیێندراوی لیژنەکە 20ی ئەم مانگەوە نابێت رێگە بە دەوامكردنی ئەو فەرمانبەرانە بدرێت كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، هەموو وەزارەتەكان و ئەو لایەنانەی سەر بە وەزارەتەكان و پارێزگاكان نن، بەرپرسیارن لە جێبەجێكردنی رێكارەكان و بەدواداچوونی فەرمانبەرانیان، "ئەو فەرمانبەرانەی سەرپێچی رێكار و فەرمانەكانیش دەكەن بە نەهاتوو هەژمار دەكرێن".

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق جەخت لە گرنگی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکاتەوە و دەڵێت، "کورتترین رێگەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتاکە پرۆسەكەش زۆر باش بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستا 152 هەزار و 962 کەس لە عێراق پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە".

 





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad