English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بابەتی ئەگەری وشکە ساڵی تاووتوێ دەکات
2021-04-13 [09:23 AM]

ZNA-هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی12/4/2021 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ت و  و میوانداری کردنی چەند کەسێکی شارەزایی ئەکادیمی لەبواری کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدرا، بۆ مەبەستی دیراسە و تاوتوێکردنی ئەگەری وشکەساڵی و هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبونەوەی ئەم دیاردەیە لە هەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان.


راشیده‌گه‌یه‌نن: دوابەدوایی گفتوگۆ و خستەڕووی سەرجەم سەرنج و پێشنیار و ڕێگەچارەکان لە لایەن ب.گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و فەرمانگەکانی وەزارەت،  لێژنەیەک ڕاسپێردرا بۆ ئامادەکردنی گەڵاڵەنامەی  پێشنیارەکان و کۆکردنەوە و یەکخستنی سەرجەم پێشنیار و رێککاری پێویستی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ بەردیدی کۆبونەوەی ڕۆژی چوارشەمەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مەبەستی بڕیاردان لەسەر پرسی ووشکەساڵی و بەرنامە و پلان و هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی چەندین پرسی پەیوەست بە کاروباری هاوڵاتیان و جوتیاران و خاوەن کارەکان و پرۆژەکانی پەرەپێدانی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵ و پەلەوەری کرا و چەندین بڕیار و راسپاردەی گرنگ لەلایەن ئامادەبووان پەسند کران.





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad