English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قاسم ئەعرەجی رەتی دەكاتەوە ئەمەریكای بەپاڵپشتیكردنی داعش تۆمەتباركردبێت
2021-04-13 [09:38 AM]

ZNA – هەولێر


راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رەتیدەکاتەوە لەسەردانەكەی ئۆ ئێران، ئەمریکای بە پاڵپشتیکردنی داعش تۆمەتبار کردبێت.

قاسم ئەعرەجی دوای بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوی عەلی شەمخانی، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە لایەن ئاژانسی ئێرنای فەرمی ئێرانەوە ئەو روونكردنەوەەیەی دا کە تێیدا هاتووە: "قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەکاتی دیداری لەگەڵ عەلی شەمخانی لە تاران رایگەیاند، رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا هەیە".

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، رۆژی دووشەممە 12-4-2021 بە بانگهێشتی فەرمیی عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەردانی تارانی کرد، لەپاڵ دیداری لەگەڵ شەمخانی، قاسم ئەعرەجی لەگەڵ هەریەک لە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران کۆبووەوە.

ئەو سەردانەی قاسم ئەعرەجی بۆ ئێران پاش رۆژێک هات لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی رەوشی ئەمنی و سیاسی لە ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، لەگەڵ بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن. 

 





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad