English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێنماییەكی گرنگ دەربارەی رۆژوگرتنی منداڵان
2021-04-13 [11:23 AM]


دایكان و باوكان لە تەمەنێكی كەمەوە منداڵەكانیان لەسەر رۆژوگرتن رابهێنن و فێریان بكەن، بەڵام مەرجی خۆی هەیە و ئەگەر دەتەوێت منداڵەكەت بەڕۆژو بێت پێویستە ئەم رێنماییانە لەبەرچاو بگریت كە دکتۆر سۆران سابر عوسمان، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان 



1. منداڵانی سەرو دە ساڵان دەتوانن ڕۆژو بگرن ئەگەر ھیچ نەخۆشی و کێشەیەکی تەندروستیان نەبێت.

2. منداڵانی خوار دە ساڵان باشتر وایە ڕۆژی نەگرن چونکە ئەگەری ڕوداوی نەخوازراو ھەیە وەک دابەزینی ڕێژەی شەکر، ئەگەر ھەر ویستیان دەتوانن بەشێوازێکی ئاسان و بۆ فێرکردن و لێڕاھێنان چەند کاتژمێرێک بگرن وەکو لەناو خۆمان پێ ی دەڵێن (گرێ دان) یان تەنھا خواردن نەخۆن و ئاو و شلەمەنیان پێ درێت یاخود چەند ڕۆژێکی گرنگیان پێ بگرن وەکو یەکەم ڕۆژ و کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان.


3. ئەو منداڵانەی نەخۆشیان ھەیە نابێ بەڕۆژو بن بەتایبەتی نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەکو شەكرە، نەخۆشییەکانی جگەر و گورچیلەکان یان دواکەوتنی گەشە.

4. ئەو منداڵانەی بەڕۆژو دەبن پێویستە خواردنی باش و تەندروستیان  پێبدرێت لەگەڵ بڕێکی تەواو لە ئاو و شلەمەنی لە نێوان بەربانگ و پارشێو و چاودێری بکرێن لەکاتی بەڕۆژوبون.

5. منداڵی بەڕۆژو نابێت خۆی ماندو و ھیلاک بکات و بچێتە بەر ڕۆژ و ئەو یاریانە بکات کە ھێز و وزەیەکی زۆری دەوێت.

6. ھەر کات منداڵەکەت ھەستی بە بێھێزی و سەرسوڕان و گێژبون یان نیشانەکانی وشک بونەوەکرد وەکو تێنوێتی و دەم وشکبون یەکسەر ڕۆژوەکە با بشکێنێ و شلەمەنی بدرێتێ.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad