English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاکستان... پۆلیس بڵاوه‌ی به‌خۆپیشاندان له‌ دژی نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا كرد، داوای ده‌ركردنیان كردبوو
2021-04-13 [12:29 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پۆلیسی پاکستان گازی فرمێسک ڕژێنی بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی هەزاران خۆپیشاندەری لایەنگرانی بزوتنەوەیەکی ئیسلامی لە وڵاتەکەدا، ئەوەش دوای دەستگیرکردنی ڕابەری بزوتنەوەکە کە داوای کردبوو نوێنەری فەڕەنسا لە وڵاتەکە دەربکرێت.

دوای ئەوەی چەند مانگێک لەمەوبەر حکومەتەکەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پشتیوانی لە یەکێک لەو گۆڤارانە کرد کە وێنەی کاریکاتێری لەسەر پێغەمبەر محەمەد بڵاوکردبۆوە، هەستی دژ بە فەڕەنسا لەنێو هاوڵاتیانی پاکستاندا زیادیکرد.

بەرپرسانی بزوتنەوەی لەبەیکی پاکستان وتیان ڕۆژی دووشەممە ڕابەری بزوتنەوەکە سەعید ڕەزوا لە لەهۆ دەستگیرکراوە.

لەلای خۆیەوە پۆلیس دەستگیرکردنی ڕەزوای پشتڕاست کردەوە، بەڵام ئاماژەی بەو تۆمەتانە نەدا کە ئاڕاستەی کراون.

ڕەزوا هەوڵیدەدا لە 20ی مانگی چواردا ڕێپێوانێک ساز بکات و تیایدا داوای دەرکردنی نوێنەری فەڕەنسا لە وڵاتەکەدا بکەن.

پەیامنێرانی دەزگای هەواڵی فرانس پرێس ئاماژەیان بەوەدا پۆلیسی پاکستان گازی فرمێسک ڕژێنی بەکارهێناوە بۆ بڵاوەپێکردنی هەزاران خۆپیشاندەر کە شەقامەکان و ناوچەکانی لەهۆیان داخستبوو.

ساڵی ڕابردووش بە هەمان شێوە لایەنگرانی حیزبی لەبەیکی پاکستان لەڕێی زنجیرەیەک ڕێپێوانەوە دژی فەڕەنسا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ هاتوچۆیان لە پایتەختی وڵاتەکەدا ڕاگرت.

 

voa





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad