English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ناوخۆی عێراق: گرنگە ھەوڵی زیاتر بۆ پاراستنی ته‌واوی خاڵە سنوورییەکان بدرێت
2021-04-13 [12:48 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌ردانی شنگالی كرد و رایگەیاند، بە ئامانجی رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان و قاچاخچییەکان، گرنگە ھەوڵی زیاتر بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان بدرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوەو، عوسمان غانمی بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی سەردانی ھێزەکانی فیرقەی شەشی پاسەوانی سنوور و بارەگای فیرقەی 20ی لە قەزای شنگال رۆژئاوای نەینەوا کردووە و لە میانیدا لەگەڵ ژمارەیێک فەرماندە و ئەفسەری پاسەوانی سنوور کۆبووەتەوە.

عوسمان غانمی لە میانی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە کە بە ئامانجی رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان و قاچاخچییەکان، گرنگە ھەوڵی زیاتر بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان بدرێت.

دوێنێ دووشەممە وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی و سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی گەیشتبوونە قەزای شنگال.

 





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad