English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئیسماعیل بێشكچی كرد
2021-04-13 [01:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆك بارزانی، به‌هۆی كۆچی دوایی هاوسه‌ری ئیسماعیل بێشكچی كۆمه‌ڵناس و نووسه‌ری دیاری تورك، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ ده‌كات و تێیدا هاوخه‌می خۆی بۆ بێشكچی ده‌رده‌بڕێت.

 

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ بیرمەند و دۆستی قەدرگرانی گەلی كورد پڕۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكچی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو (لیمان بێشكچی)ـیمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی هاوسەری خواڵێخۆشبووتان بباتە بە ڕەحمەتی خۆی و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

13ـی نیسانی 2021





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad