English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ئامۆژگاریەك بۆ یەكەم بەربانگی مانگی ڕەمەزان
2021-04-13 [04:24 AM]

ZNA ــ هەولێر


موسڵمانان دوای زیاتر لە 14 كاتژمێر بەڕژوبون، لە بانگی ئێوارەدا ڕۆژووەكەیان دەشكێنن و دوای نوێژكردن دەست بە خواردنی ژەمی ئێوارە دەكەن كە بە بەربانگ ناودەبرێت.

 

پسپۆڕانی تەندروستی ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێنمایی تایبەتی تەندروستی بڵاودەكەنەوە، بەتایبەت بۆ ژەمی بەربانگ كە چەندین جۆری خۆراكی تێدا ئامادە دەكرێت، سەرجەمیان جەخت لەسەر گرنگی ئامادەكردنی خورادنەكان دەكەنەوە بەشێوەیەكی تەندروست و زیادەڕۆیی نەكردن لە بڕی ئەو خۆراكەی دەخورێت.

چەند ڕێنماییەك هەیە بۆ یەكەم بەربانگ زۆر گرنگە و كاریگەری لەسەر ڕۆژەكانی دیكەش دەبێت ئەوانیش بریتین لە:

 

 

1- باشترە خواردنەكان هەمەچەشن و جۆراوجۆرن و دەوڵەمەندبن لە ماددە خۆراكییە جیاوازەكان.

 

2- گۆڕینی نانی سپی بۆ نانی بۆر، چونكە سەرچاوەیەكی سەرەكی ماددە ڕیشاڵییەكانە.

 

3- دووركەوتنەوە لە خواردنی جپس و شیرینی ئامادەكراو بەشێوەی پیشەسازی، لەبەرامبەردا گرنگیدان بە خواردنی ئەو مێوژ و میوەی وشكراو.

 

4- باشترە لە ژەمی بەربانگدا یەكێك لە سەرچاوە پرۆتینییەكان بونی هەبێت.

 

5- چەرەساتەكان بەهایەكی خۆراكی زۆریان هەیە خواردنیان لە دوای شكاندنی ڕۆژوو زۆر گرنگە.

 

6- دووركەوتنەوە لە خواردنە لەقتونراوەكان چونكە زیانی هەیە هۆكارێك دەبێت بۆ توشبوون بە سەرئێشە





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad