English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆنالدۆ بە مەرج لە یۆڤانتس دەمێنێتەوە 
2021-04-13 [02:46 AM]

ZNA- ھەولێر


 
راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتس بەمەرج لە یانەکەی دەمێنێتەوە . 

رۆنالدۆ مەرجی مانەوەی لە یۆڤانتس بەستووتەوە بە سەرکەوتنی خانمە پیرەکە بۆ چامپیۆنزلیگ ، ئەگەر نا لە کۆتایی ئەم وەرزە رۆنالدۆ خانمە پیرەکە جێدەھێلێت . 


لە ئێستادا یانەی یۆڤانتس لە پلەی سێیەمی خولی ئیتاڵی دێت و سێ خاڵ لەپلەی پێنجەم دوورە کە دەچێتە خولی یۆرپا لیگ . 

بەشێک لە چاودێرانی وەرزشی دەڵێن ، تا ئێستاش رۆنالدۆ ئارەزوو دەکات جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەی ریال مەدرید بەڵام بەرپرسانی یانەی شاھانە نایانەوێت بۆندی پێشکەش بکەن ، ئەمەش رۆنالدۆی توڕەکردووە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad