English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی راپەڕین: بۆمبێک بە مێگەلە مەڕ و شوانەکیاندا تەقییەوە
2021-04-13 [05:23 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، دوێنی شەو لە ناحیەی ھێرۆی سنووری پشدەر بۆمبێک بە شوانێکدا تەقیوەتەوە کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕەکانی بووە، بەو ھۆیەوە زامدار بووە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەرین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شەوی دووشەممە کەسێک بە ناوی (شـ . ئـ . ر) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١ پیشەی شوان، دانیشتووی ناحیەی ھێرۆی سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنەواری برین بە جەستەیەوە ھەیە.


هەروەها شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەرین ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بە وتەی خۆی لە نزیک ناحیەکە بۆمبێکی سەردەمی شەڕی ئێران ـ عێراق بە مێگەلە مەڕەکەیدا تەقیوەتەوە و بەو ھۆیەوە بریندار بووە و ٤ سەر مەڕیشی مرداربوونەتەوە، دوای ڕووداوەکە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی ھێرۆ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر و لێکۆڵینەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad