English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی دەستپاکی لەگەڵ لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە
2021-04-13 [05:25 AM]

ZNA-هەولێر


نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان،‌ پێشوازیی کرد لە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وازەرەتی پێشمەرگەو ھەر پێنج سەرۆک لیژنەکانی تایبەت بەجێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کۆبوونەوەکە لەسەر داوای لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمان ڕێکخرابوو، کەئامانج لێی لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لەھۆکاری جێبەجێنەکردنی ھەنگاوەکانی یاسای چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکەی پەرلەمان پرسیارو سەرنجەکانی خۆیان ئاراستەی شاندی میوان کردو داوای ڕوونکردنەوەی زیاتریان کرد.

ئەندامی لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: لەلایەن خۆیانەوە ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە کە ‌لەھەمان کاتدا جێگری سەرۆکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییە لەوەزارەت و سەرجەم سەرۆک لیژنەکان، وەڵامی پرسیارو سەرنجەکان درایەوەو ڕوونکردنەوەی پێویستییان خستە بەردەستی لیژنەی دەستپاکی و ھۆکارەکانی ھێواش جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییان خستەڕوو.

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بەڕاپۆرتێک ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەو ئەو بڕیارانەی لەکۆبوونەوەکە دران ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad