English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا هۆشداری دەدات ئەگەر هێزەكانی لەسوریا بكشێنێتەوە گوشارەكانی سەر كورد زیاد دەبن
2021-04-14 [09:57 AM]

ZNA – هەولێر


دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا باسی رەوشی کورد دەكات لەسوریا و دەڵێت،  ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان بکشێنەوە، "گوشارەکان بۆ سەر کورد زیاتر دەبن".

لە راپۆرتی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکادا باس لەوە کراوە، کە کورد لە رۆژئاوای کوردستان رووبەڕووی گوشاری زۆری چەند لایەنێکی جیاواز دەبێتەوە لەناو سووریا و رۆژئاوای کوردستان

تەواوی راپۆرتەکەی هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا باس لە هەڕەشەکانی سەر ئەمریکا دەکات لە ساڵی 2020دا و زیاتر گرنگی بە چین، رووسیا، ئێران و کۆریای باکوور داوە.

لەراپۆرتەكەدا لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاتێک باس لە قەیرانی سووریا و بەردەوامیی هەڕەشەکان لەو وڵاتە دەکات بۆ سەر ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی، لەوێدا باس لە گوشارەکانی سەر کورد دەکات و نووسراوە "لە ئەمساڵیشدا کوردانی رۆژئاوای کوردستان رووبەڕووی گوشاری زۆری سێ لایەنەی تورکیا، رووسیا و سووریاش دەبنەوە"، هۆشداریش دەدات "ئەگەر ئەمریکا لەو ناوچەیە بكشێتەوە گوشارەکان بۆ سەر کورد زیاتر دەبن".

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، "هێزەکانی ئەمریکا لە سوووریا رووبەڕووی هەڕەشەی ئێران، سووریا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە سووریا و ئێرانیش دەبنەوە".

 





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad