English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەلبوسی هەوڵدەدات پارێزگایەك هاوشێوەی هەرێمی كوردستان لێبكات
2021-04-14 [10:09 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی دامەزراندنی هەرێمی ئەنبار دەكات و دەڵێت، دامەزراندنی هەرێم دەستوورییە، بەلام  لەم کاتەدا لەگەڵ دامەزراندنی هەرێمی ئەنبار نییە، هەوڵدەدەین ئەنبار لە رووی ئاوەدانکردنەوەدا هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لێبکەین.

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، دامەزراندنی هەرێمی ئەنبار نەخراوەتەڕوو، بەڵام ئایا هەرێمەکان دەستوورین یاخود نادەستوورین؟ ئەو هێزە سیاسیەی دەستووریان نووسیوەتە ئێستا رێگە لە هەر پارێزگایەک دەگرن کە داوای هەرێم بوون دەکات، هەرێمبوون بابەتێکی دەستوورییە، هەرێمیش کاریگەری ناکاتە بەوەی بەغدا ناوەند بێت.

حەلبوسی گوتیشی: "بیرۆکەی هەرێم لە ئەنبار نییە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە ئەنبار و هەر پارێزگاکایەکی دیکە سازش لەسەر ئەو مافەیان بکەن، ئەگەر ناوەند نەتوانێت خزمەتگوزارییان بۆ رێکبخات، ئەمڕۆ بەسرە داوای هەرێم دەکات ئەو سۆنگەی هەرێمی بەسرە قبووڵە، بەڵام ئەگەر بەیانی سەلاحەددین داوای هەرێم بکات، ئەوا دەڵێن نەخێر و رێگری لێدەکرێت، دەگوترێت ئەمە لە دەرەوە پشتیوانی دەکرێت، ئەگەر وابێت بۆچی لە پارێزگاکایەک پشتیوانی دەرەوەی لێدەکرێت لە پارێزگاکای دیکە لێی ناکرێت".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا حەلبووسی دەڵێت، "هەرێمەکان لە عێراق ئەوکات دروستدەبن، کە عێراق لە دۆخێکی باش بێت، نەک لەنێو کێشە و گرفت بێت. من دژی هەرێم نیم بەڵکو لەوکاتەدا لەگەڵی نیم، بەڵکو لەگەڵ ئەوەم کاتێک عێراق سەقامگیربوو، هەرێم دروستبکرێت".  

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، دەیانەوێت پارێزگای ئەنبار لە رووی ئاوەدانکردنەوەی بگەیێننە هاوشێوەی هەرێمی کوردستان

 





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad