English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ پێكوته‌كه‌ی‌ راگرت
2021-04-14 [10:20 AM]

ZNA ــ هەولێر


به‌هۆی‌ خوێن مه‌ینه‌وه‌، كۆمپانیای‌ جۆنسنی‌ ئه‌مریكای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ پێكوته‌كه‌ی‌ دژی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ راگرت.

كۆمپانیای‌ Johnson & Johnson رایگه‌یاند كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاژانسی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌مریكی‌ داوایكرد به‌كارهێنانی‌ پێكوته‌كه‌ی‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان رابگیرێت، خستنه‌ڕووی‌ پێكوته‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌وروپا دواده‌خات.

كاتێكی‌ پێشتری‌ ئه‌مڕۆ ئاژانسی ته‌ندروستی ئه‌مریكی‌ داوایكرد ده‌ستبه‌جێ‌ به‌كارهێنانی‌ ڤاكسینی جۆنسن ئاند جۆنسن رابگیرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش كه‌س له‌وانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌ تووشی جۆرێكی ده‌گمه‌نی خوێن مه‌یین بوون.

ده‌زگای خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی و  سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردن و پێشگیریكردن له‌ نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن بۆماوه‌یه‌كی كاتی به‌كارهێنانی ڤاكسینی جۆنسن ئاند جۆنسن هه‌ڵده‌په‌سێرن، ئه‌مه‌ش بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی ڤاكسینه‌كه‌.

به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌مریكا ده‌ڵێن له‌دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی جۆنسن جۆنسن شه‌ش كه‌س تووشی جۆرێكی ده‌گمه‌نی خوێن مه‌یین بوون كه‌ هه‌ر شه‌شیان ئافرەتن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-48 ساڵانه‌، یه‌كێكیان مردووه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ دۆخێكی خراپدایه‌.





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad