English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ندروستی جیهانی زانیارییه‌كی‌ نوێی‌ سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا ئاشكرا كرد
2021-04-14 [12:50 PM]

ZNA ـــ هەولێر


نوێنه‌ری روسیا له‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ئاشكرایكرد كه‌ بەڵگە هەیە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ لە مرۆڤەوە بۆ گیانلەبەران دەگوازرێتەوە، ئاماژه‌شیدا كه‌ رێكخراوه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌باره‌ی كاریگه‌ریی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر گیانله‌به‌رانی تر.

میلیتا فوینۆفیتش نوێنه‌ری روسیا له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) له‌ لێدوانێكدا وتی‌: ڤایرۆسی كۆڤید-19 زۆرتر له‌ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ مرۆڤێكی دیكه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌مرۆڤیشه‌وه‌ بۆ گیانله‌به‌ران ده‌گوێزرێته‌وه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "له‌بنه‌چه‌دا ڤایرۆسه‌كه‌ له‌گیانله‌به‌ره‌وه‌ دروستبووه‌و گه‌شه‌ی كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و نێوه‌نده‌ ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌ كه‌ لێوه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ مرۆڤ گواستراوه‌ته‌وه‌".

ده‌شڵێت: "توشبوونی ژماره‌یه‌ك گیانله‌به‌ری وه‌ك سه‌گ و پشیله‌ی ماڵیی و شێرو پڵنگ و سه‌گی راكون كه‌ تێكه‌ڵاوییان له‌گه‌ڵ كه‌سانی توشبوو به‌ڤایرۆسی كۆڤید-19هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ مرۆڤ ده‌توانێت ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ گیانله‌به‌رانه‌ بگوازێته‌وه‌".

نوێنه‌ره‌كه‌ی‌ روسیا راشیگه‌یاند كه‌ "له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت له‌باره‌ی كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكی تری گیانله‌به‌ران".





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad