English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رهه‌م ساڵح و حه‌سه‌ن روحانی به‌ ته‌له‌فۆن باسیان له‌ دوا گۆڕانكارییه‌كان كرد
2021-04-14 [12:30 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییێکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا و باسیان لە پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی پەیوەندییێکی تەلەفۆنییەدا باسیان لە پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات کرد و جەخت کرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە ھەردوو گەلی ئێران و عێراق بکات، ھەروەھا باس لە دوا گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە کرا.

هاوکات جەختیش کرایەوە لە گرنگیی کەم کردنەوەی ئاستی گرژییەکانی ناوچەکە و پابەندبوون بە دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ یەکلای کردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پێویستی هەماهەنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە جیاوازەکان بەتایبەت پەتای کۆرۆنا و کارکردن بۆ سنووردار کردن و کەم کردنەوەی لێکەوتەکانی لەسەر تەندروستیی و ئابووری و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لە کۆتایشدا باس لە پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات کرا و جەخت کرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا.





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad