English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... ئوسترالیا دوو ملیۆن دۆلاری بۆ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان دابین دەکات
2021-04-14 [12:37 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی یۆنامیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا رایگه‌یاند، بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بازرگانیی حکومەتی ئوستورالیا ڕاسپاردەی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی تەندروستیی سێکسیی و مافی کچان و ژنان و نەهێشتنی توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتی لە عێراق نوێدەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئوستورالی بۆ ئەم پڕۆژانە دەخاتەگەڕ.

ژنان و کچان، ڕزگاربووانی توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتی، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پیاوان و کوڕان وەک هاوکارێک لە ڕووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتیی، سوودمەند دەبن لە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە تەندروستی سێکسی و توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتی.

خاتوو پاولا گانلی، باڵیۆزی ئوستورالیا لە عێراق ڕایگەیاند: “وڵاتی ئوستورالیا دڵخۆشە بە بەردەوامبوون لە هاوکاریکردنی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان. دابینکردنی پێداویستیی تەندروستیی سێکسی و هاوکاریکردنی مافەکانی ژنان و کچان و پاراستنیان لە توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتی گرنگە بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردنی یەکسانی ژنان و کچان لە کۆمەڵگە.”

د. ریتا کۆڵۆمبیا، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە بۆنەی ئەم پاڵپشتییە نوێیەی حکومەتی ئوستورالیا ڕایگەیاند: “سوپاسگوزاریی خۆمان بۆ حکومەتی ئوستورالیا دەردەبڕین بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان. ئەم هاوبەشیکردنە تازەیەیان هاوکارێکی باش دەبێت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی سێکسی و توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتیی شایستە، بە تایبەتی بۆ ژنان و کچانی خاوەن پێداویستی تایبەت.”

هەروەها جەختیشی کردەوە کە: “ئەمڕۆ بە هۆی ئەو بارودۆخەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێناویەتییە ئاراوە، لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە کە پێکەوە کاربکەین بۆ ئەوەی ژینگەیەکی تەندروست و خاڵی لە توندوتیژی دروست بکەین.”

وڵاتی ئوستورالیا پاڵپشتێکی بەهێزی مافەکانی ژنان و کچانە. لە ساڵی 2014ەوە، ئوستورالیا بە بڕی 18.2 ملیۆن دۆلاری ئوستورالی پاڵپشتیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان کردووە بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کۆمەڵگەی خانەخوێ و ئەوانەی گەڕاونەتەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad