English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانکی ناوەندی لە پێناو جێگیرکردنی نرخی دۆلار بریارێكی ده‌ركرد
2021-04-14 [03:09 AM]

ZNA- هەولێر


بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا لە پێناو جێگیرکردنی نرخی دۆلار و دراوی بیانی، پشکی فرۆشتنی دۆلاری لە بازاڕدا زیاد کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14/4/2021 بریاره‌كه‌ دەرچووە، بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلار و دراوی بیانی زیاتر کردووە بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگیی بازاڕ و پڕکردنەوەى ئەو خواستەی کە لەسەر دراوی بیانیی جۆری دۆلاری ئەمریكی دروست بووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی ڕووی دا، بە شێوەیەک نرخی 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار و 500 دینار.

بەگوێرەی بریاره‌كه‌ی بانکی ناوەندی عێراق پشکی ئەو بانکانە هەفتانە دەدرێت و لە 18/4/2021ەوە بڕیارەکه جێبەجێ دەکرێ.





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad