English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مسته‌فا كازمی: تاوانی ئه‌نفال كاره‌ساتێكی به‌ ئازار و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه‌ به‌ نێوچه‌وانی مرۆڤایه‌تی
2021-04-14 [03:11 AM]

ZNA-هەولێر


مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه‌ تاوانی ئه‌نفال كه‌ رژێمی پێشوو، ده‌رھه‌ق به‌ گه‌لی كورد ئه‌نجامیداوه‌، كاره‌ساتێكی به‌ ئازار و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه‌ به‌ نێوچه‌وانی مرۆڤایه‌تیی.

مسته‌فا كازمی له‌ سی و سێیه‌مێن ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ھاتووه‌: ئه‌مڕۆ سی و سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كانی تاوانی ئه‌نفال تێپه‌ڕده‌بێت كه‌ رژێمی پێشوو درھه‌ق به‌ گه‌لی كوردمان ئه‌نجامداوه‌ و به‌ھۆه‌یه‌وه‌ ده‌یان ھه‌زار قوربانی لێكه‌وته‌وه‌ و سه‌دان گوندی كوردنیشنیش خاپووركراون و دانیشتوانه‌كانی ئاواره‌بوون، ئه‌وه‌یش كاره‌ساتێكی به‌ئازار و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه‌ به‌ نێوچه‌وانی مرۆڤایه‌تیی".

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێرق، ھه‌روه‌ھا له‌ یه‌پامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌ "به‌خه‌م و ئازاره‌وه‌، یادی ئه‌م تاوانه‌ به‌ ئازاره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌ھیدان و قوربانیانی ئه‌و تاوانه‌ داده‌نوێنین".

گوتیشی: "به‌ یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و تاوانه‌، ده‌بێت ھانی ھه‌موو حكوومه‌ته‌كان بدرێت له‌وه‌ی به‌ جیددی كار بكه‌ن بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت، ھه‌روه‌ھا ره‌تكردنه‌وه‌ی ھه‌موو ئه‌و ھه‌وڵانه‌ی كه‌ به‌ ئامانجی زیندووكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی جیاكاریی، سه‌ركه‌وتكاری و په‌راوێزخستن ده‌درێن".

ئه‌وه‌شی گوتووه‌: "ھه‌روه‌ھا ئه‌و تاوانه‌ وه‌حشیگه‌رانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی عێراق ئه‌نجامدراون، ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نه‌هجی دیموكراتی، چاكسازیی، پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ تاكه‌ رێگان له‌ به‌رده‌م ئاینده‌ی عێراق كه‌ ئاشتی، خۆشه‌ویشتی و لێبورده‌یی تیایدا به‌رقه‌راربن، جگه‌ له‌وه‌یش یه‌گرتوویی وڵات، خۆشگوزه‌رانی و دادپه‌روه‌ریی ئامانجی سه‌ره‌كیین له‌وه‌ی عێراق ببێت به‌ وڵاتێكی به‌ھێز، ئاسایش و سه‌قامگیر".

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له‌ كۆتایی په‌یامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ شۆڕشی دژبه‌ دیكاتۆریه‌ت بوونه‌ته‌ قوربانیی.





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad