English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان پارێزگای هەولێر و زانکۆی سۆران واژووکرا
2021-04-14 [03:19 AM]

ZNA-هەولێر


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2021.4.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگا، لەدیوانی پارێزگا پێشوازیان لە د. مسلح مستەفا، سەرۆكی زانكۆی سۆران و شاندێکی یاوەری کرد.

لەدیدارەکەدا، باس لە هەماهەنگی و هاوکاری لە بواری زانستی و گەشەی زانستی  و ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانای مرۆیی لەنێوان زانکۆی و سۆران و پارێزگای هەولێر کرا و تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان، دواتر لەلایەن د.ڕەنجبەر مامۆستای زانکۆ و خاوەنی پڕۆژە سمینارێکی لەبارەی ئامادەکردن و دروستکردنی سیستم و بەرنامەی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکانی خەڵک پێشکەشکرا سەبارەت بە ئاسانکاری و بەدەستگەیشتنی زانیاری و داواکاری هاوڵاتییان لە دامەزراوەکانی پارێزگای هەولێر و وەبەپێچەوانەشەوە بۆ پێداویستییەکانی پارێزگای هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش (ئەپلیکەیشن و بەرنامەیەکی تایبەتی بەئەلکترۆنی کردنی خزمەتگوزارییەکان)یان پێشکەش بە پارێزگای هەولێر کرد، کە لەمنزیکانە دەکەوێتەکار.

لەکۆتایدا، یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان پارێزگای هەولێر و زانکۆی سۆران واژووکرا و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە ئەو پرۆگرامەی کە دروستکراوە بە توانا و لێهاتووی کادیری ناوخۆیی بووە، کە ئەوەش پێمان دەڵێت ئەگەر ناوەندەکانی ئەکادیمی پشت ببەستن بە توانا لەبن نەهاتووەکانی مامۆستاکانی ئەوە بەدڵنییایەوە بە تێچووەکی کەم دەتوانرێت سود لەتوانا لەبن نەهاتووەکانی ئەو مامۆستایانە وەربگرین، ئێمە دوای ئەوەی ئەو پرۆگرام و ئەپلیکەیشنەی وەردەگرین، لەماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە خزمەتی هاوڵاتییان و تیمێکی تایبەتی دەبێت و دەبێتە هەنگاوێکی کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان کە دەتوانن لەم دەروازەیەوە هەموو ئەو کێشەو کەم و کوڕیانەی هەن بیخەنەڕوو تاوەکو چارەسەریابکرێت".

پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی: "سوپاس و ستایشی بۆ زانکۆی سۆران و ئەو هەنگاوەیان، تەئکید لەوەدەکەینەوە کە ئەمجۆرە کارانە هەنگاوی گرنگ بۆئێمە، هیوادارین کاری لەمشێوەیە لەناوەندەکانی تری ئەکادیمیش لەسنووری پارێزگاکەمان ئەنجامبدرێت و هاوکار و پشتیوانمانبن تاوەکو بتوانین بەباشترین شێوە خزمەتی هاوڵاتییانی شارەکەمان بکەین".





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad