English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆحانی داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکات رێگە بە سەربزانی ئیسرائیل نەدەن
2021-04-14 [04:18 AM]

ZNA- هەولێر


حەسەن رۆحانی، سەرۆک‌کۆماری ئیران داوای لە میری قەتەر کرد رێگە بە هاتنی سەربازانی ئیسڕائیلی بۆ ناوچەکە نەدەن.

سەرۆک‌کۆماری ئێران لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ تەمیم بن حەمەد میری، قەتەر گوتی: بوونی سەربازانی ئیسرائیلی لە ناوچە کێشان چارەسەر ناکات.

روحانی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیش گوتی گەرانەوەی بێمەرجی ئەمریکا بۆ رێککەوتن لابردنی هەموو سزاکانی سەر پێویستە.

ئەم لێدوانەی رۆحانی لە کاتێکدایە رۆژێک لەمەبەر لە سنووری قەتەر هێرش کرایە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی و چاودێران پێیان‌وایە ئێران ئەم هێرشەی بۆسەر کەشتییەکە ئەنجام داوە.

هێرش بۆ سەر کەشتیی ئیسرائیلی لە کاتێکدا کرا کە پێشتر تەقینەوەیەک لە نێو بنکەی ئەتۆمیی نەتەنزی ئێران روویدا و سیستمی کارەبای بنکەکەی کردە ئامانج. ئێران ئەم هێرشەی خستە ئەستۆی ئیسرائیل.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad