English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و جیهان
2021-04-14 [05:19 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە واین مارۆتۆ گوتەبێژ بە ناوی ھێزەکانی ھاوپەیمانان ڕای گەیاند ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ھێشتا ھەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و سووریا و تەواوی جیھان.

مارۆتۆ لە لێدوانێکدا ڕای گەیاندووە کە گرووپە چەکدارییەکانی داعش سەرباری ئەوەی تێکشکاون، ھێشتا ھەڕەشەن لەسەر ئاسایشی ناوچەکە.

ئاماژەشی بەوە داوە کە چەکدارانی داعش چیتر کۆنترۆڵی ١١٠ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لەبەردەستدا نەماوە لە عێراق و سووریا، بەڵام لە ناوچەکەشدا کۆتاییان نەھاتووە.

واین مارۆتۆ ھەروەھا ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە مەترسییەکانی ئایدیۆلۆژیای داعش لەسەر عێراق و سووریا و تەواوی جیھانیش ماوەتەوە.





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad