English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیندیپێندێنت: لە عێراق تازە شەپۆلە خوێناوییەكەی كۆرۆنا سەرهەڵدەدات
2021-04-14 [05:21 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە ڕۆژنامەی (ئیندیپێندێنت)ی بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە کاتێکدا جیھان چاوەڕێی کۆتاییھاتنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایە، پزیشکانی پسپۆر لە بەغدا پێیانوایە ھێشتا خراپترین مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا دەستی پێنەکردووە و تازە شەپۆلە خوێناوییەکە سەرھەڵدەدات.

ڕۆژنامە ئینگلیزییەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئێستا عێراق لە چنگی خراپترین شەپۆلی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادایە، ڕۆژانە دەوروبەری ھەشت ھەزار تووشبووی نوێ تۆمار دەکرێن، بەڵام لە ڕاستیدا پێدەچێت ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت، بەڵام کەموکورتی لە پشکنینەکاندا وای کردووە، ڕێژەی ڕاستینەی تووشبووانی ڕۆژانەی پەتاکە لە عێراق دەرنەکەوێت.

بەپێی ئیندیپێندێنت، ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە عێراقدا، لە یەک ملیۆن تووشبوو نزیک دەبێتەوە، لەگەڵ مردنی نزیکەی ١٥ ھەزار تووشبوو.

ڕۆژنامەکە ئاماژەشی بەوە داوە کە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق چەندین جار ھۆشداری داوە کە ئەگەر ھاووڵاتییان بەردەوام بن لە پشتگوێخستنی ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن لە پەتاکە، دەرەنجامی مەترسیدار چاوەڕێ وڵاتەکە دەکات.

لەبارەی شەپۆلی نوێی پەتاکەشەوە، دکتۆر عەلی عەقیل ئەندامی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕای گەیاندووە کە تیمە پزیشکییەکان بێ وچان کار دەکەن بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان لە ژیاندا بھێڵنەوە، بەڵام ئەم شەپۆلە نوێیەی کۆرۆنا بە خێراییەکی زۆر بڵاو دەبێتەوە، دۆخەکە وەکو ئەوەیە لە ماراسۆنێکدا ڕابکەین و خاڵی کۆتایی ماراسۆنەکەش بەردەوام لە جووڵە و گۆڕاندا بێت و پێینەگەین.

دکتۆر عەقیل پێی وایە یەکێک لە ھۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەم شەپۆلە نەبوونی ڕۆشنبیریی پزیشکییە لەلایەن خەڵکی وڵاتەکە و خۆنەپاراستن و گوێنەدانیانە بە ڕێنماییەکان.

 





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad