English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆن: سبەی دواین وادەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەرانە
2021-04-14 [05:22 AM]

ZNA-هەولێر


کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی پێنج شەممە دوایین وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە.

جومانەی غولای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: کۆمسیۆن بەردەوامە لە نوێکردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران، سبەینێ پێنج شەممە دواین وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە بەپێی ئەو خشتەیەی کە کۆمسیۆن دایناوە.

جومانەی غولا گوتییشی: رۆژی شەممە داھاتوو دواین وادەیە بۆ رادەستکردنی لیستی کاندیدەکان، ئاماژەی بەوەشکرد نوێکردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران لەسەرتاسەری عێراق ئەم بریارە دەگرێتەوە.





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad